بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک لە ڕووخاندنی بەربڵاوی سروشت و بڕینەوەی دارەکان لە عەفرین لەلایەن سەربازانی تورکیاوە هەواڵی دا.
ئەو ناوەندە ڕایگەیاند: تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا دارەکانی دەڤەری دەریاچەی میدانکی ناوچەی "شرا" ی کانتۆنی عەفرین دەبڕنەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی ئەو ڕێکخراوەی مافی مرۆڤە، سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە هێشتا درێژە دەدەنە جەنایەت و ڕووخاندنی سروشتی عەفرین، دارەکان دەبڕنەوە دەیکەنە خەڵووز و لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵەکانی خۆیاندا دەیفرۆشن.
لەلایەکی تریشەوە سوپای تورکیاش دارە زەیتوونەکان بە مەبەستی پان کردنەوەی جادەکان دەبڕێتەوە.
Your Comment